فوئاد حسێن: وه‌فدی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی له هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و كاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رایگه‌یاند، سبه‌ی وه‌فدێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارازنی، سه‌رۆكی پارتی كۆده‌بنه‌وه.
فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، وتی، دانوستان له‌نێوان چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتو به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌روه‌ها وه‌فدی چوارچێوه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
وتیشی، سبه‌ی وه‌فدێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی كۆده‌بنه‌وه.
فوئاد حسێن له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا ئێستا رێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار نەکراوە.
