مه‌سعود بارزانی و مه‌زڵوم عه‌بدی تاوتوێی هەنگاوەکانی جێبەجێبونی ڕێككەوتنه‌كه‌ی نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی هەنگاوەکانی جێبەجێبونی ڕێككەوتنه‌كه‌ی نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده ده‌كه‌ن.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، وتی، ئه‌مڕۆ یەکشەممە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجام درا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە دوایین پێشهاتەکای سوریا و هەنگاوەکانی جێبەجێبونی ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی سوریا و هێزەكانی سوریای دیموكرات كرا.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه جەخت لە چارەسەربونی کێشەو گرفتەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و بەرقەراربونی ئاشتی و سەقامگیری لە سوریا كرایەوە.
