بارزانی وشەرع جەخت لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی دیمه‌شق و هه‌سه‌ده دەکەنەوە
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا بۆ قۆناغی راگوزه‌ر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و شه‌رع پابەندبونی سوریای بە مافە نەتەوەیی و سیاسی و مەدەنییەکانی کورد دوپاتکردەوە، بارزانیش جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی دیمه‌شق و هه‌سه‌ده کرده‌وه.
ئاژانسی سانای فه‌رمی سوریا بڵاویكرده‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع و مه‌سعود بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئه‌نجامداوه و تاوتوێی پێشهاتەکانی سوریایان کردوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، شه‌رع پابەندبونی سوریای بە مافە نەتەوەیی و سیاسی و مەدەنییەکانی کورد دوپاتکردەوە، هه‌روه‌ها "بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی هەمەلایەنەی نێوان حکومەت و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کرد و جەختی لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی کرد بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری سوریا".
حكومه‌تی دیمه‌شق و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) گه‌یشتونه‌ته ڕێكه‌وتنێك بۆ یه‌كخستنی قۆناغ به قۆناغی هێزی سه‌ربازی و ئیداری له نێوان هه‌ردولادا.
به‌پێی ڕێكه‌وتنه‌كه، ڕێككه‌وتنه‌كه بریتییه له كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان له خاڵه‌كانی به‌ركه‌وتن، هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانی حه‌سه‌كه و قامیشلۆ و ده‌ستپێكردنی یه‌كخستنی هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی پێكده‌هێندرێت كه سێ لیوا له سوپای هه‌سه‌ده له‌خۆده‌گرێت.
هه‌روه‌ها هاتوه، لیوایه‌ك له هێزه‌كانی كۆبانی له چوارچێوه‌ی فیرقه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب پێكده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنه‌كه بریتییه له یه‌كخستنی داموده‌زگاكانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر به داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی سوریا، له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی، جگه له‌وه‌ش ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان و زامنكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان كرا.
