ڕێنمایی توندی حکومەت بۆ ڕێگریکردن لە هەر بەفیڕۆدان و لەدەستدانی سامانی گشتی
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بە بەدواداچوون بۆ کاریگەری ڕێکارەکانی چاودێری خۆپارێزی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و عەقڵانیکردنی خەرجییەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد تایبەت بە بەدواداچوون بۆ کاریگەری ڕێکارەکانی چاودێری خۆپارێزی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و عەقڵانیکردنی خەرجییەکانی حکومەت و زیادکردنی داهاتی گەنجینەی دەوڵەت، بە ئامادەبوونی بەڕێزاب هەردوو سەرۆکی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و ژمارەیەک ڕاوێژکاری پەیوەندیدار.
وتیشی لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا سودانی جەختی لە گرنگی ڕۆڵی دامەزراوەکانی چاودێری لە عەقڵانیکردنی خەرجییەکان و زیادکردنی داهات کردەوە و ئاماژەی بەوەشکرد ئەو دامەزراوانە ئەرکێکی یاسایی و دەستوری ئەنجامدەدەن، هاوتەریب لەگەڵ کاری ئەنجومەنی وەزیران، لە چوارچێوەی چاودێریکردن و وردبینیکردنی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکومەت و جەختی لەسەر پێویستیی ئەوە کردەوە دەزگاکانی پاکێجێک لە پێشنیار و بیرۆکە کە ڕێوشوێنەکان بەرز بکاتەوە پێشکەش بکەن بە ئامانجی زیادکردنی داهاتی گەنجینەی گشتی و کەلێنەکانی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی دەستنیشان بکات و چارەسەری پراکتیکی پێشکەش بکات.
لەو چوارچێوەیەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی کرد ڕێوشوێنی خۆپارێزی بگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە هەر بەفیڕۆدان یان لەدەستدانی سامانی گشتی یان سەرچاوەی تەرخانکراوی یاسایی، هەروەها فەرمانی چاودێریکردنی ئەو چالاکییانەی کرد کە پێچەوانەی ئامانجی کەمکردنەوەی خەرجییەکان و زیادکردنی داهاتی گشتی و پێشکەشکردنی ڕاسپاردەی گشتی بۆ چالاکییەکانی دامودەزگاکانی دەوڵەت، ئەم پێشنیارانە ئامانجیان ڕێگریکردنە لە بەردەوامبوونی هەر دیاردەیەک یا چالاکیەک، یان ڕێکارێکی نەرێنی کە نوێنەرایەتی کەموکوڕییەک دەکات لە ئەدای کارایی دامەزراوەکەدا.
