خامنەیی: هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەگۆڕێت بۆ ململانێی ناوچەیی
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران ئهمڕۆ یەکشەممە هۆشداریدا لهوهی هەر هێرشێکی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتەکەی دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی ململانێی ناوچەیی.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچە فەرمی لە زاری خامنەییەوە بڵاویکردەوە، "ئەگەر ئەمریکا هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەمان، ئەوا دەگۆڕێت بۆ ململانێیەکی ناوچەیی".
خامنەیی ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتەی بە "هەوڵی کودەتا" وەسف کرد کە پوچەڵکرایەوە و جەختی لەوەکردەوە کە ئامانجی نائارامییەکان تێکدانی دامەزراوە گرینگەکانی دەوڵەتە.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئامانجی ناڕهزاییهكانی ئهم دواییانهی وڵاتهكهی وێرانكردنی ناوهنده ههستیار و كاریگهرهكانی ناو ئیدارهی ئێران بوه، "بۆیه هێرشیانكرده سهر بنكهكانی پۆلیس و باڵەخانە حکومییەکان و ناوەندەکانی سوپای پاسداران و بانکەکان".
خامنەیی ههروهها رونیكردهوه، خۆپیشاندهران له ئێران هێرشیان کردە سەر ئەو ناوەندانەی کە کاروباری وڵات بەڕێوەدەبەن، ئەوەش هاوشێوەی کودەتا بو، بهڵام توانرا كۆنتڕۆڵ بكرێت.
ئەو قسانەی خامنەیی لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی ئێران هەوڵ دەدەن کۆنتڕۆڵی خۆیان بەسەر دۆخی ئەمنیدا دوپاتبکەنەوە دوای شەپۆلێکی ناڕەزایەتی کە چەند شارێکی گرتەوە.
