خولی ئیسپانیا... ریاڵ مەدرید بە زەحمەت لە ڤاییکانۆی بردەوە
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە رایۆ ڤاییکانۆی بردەوە.
لە یارییەکی هەفتەی 22ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری رایۆ ڤاییکانۆی کرد.
تایمی یەکەم، دوای تێپەڕینی 10 خولەک جود بێلینگهام بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت، دواتر لە خولەکی 18 ڤینیسیۆس بە هەوڵێکی تاکە کەسی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی یارییەکە دی فرۆتۆس گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ڤاییکانۆ هێنایە بەرهەم، دواتر هەردوولا چەندین هەلی ئاسانیان لەدەستدا و سەرکەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵدا.
لە خولەکی 80 پاتی سیسی بەرگریکاری ڤاییکانۆی بە کارتی سور کرایە دەرەوەی یاریگا، بەمەش ریاڵ مەدرید دەستی بە فشارەکان کرد تا لە کۆتا ساتەکان لێدانی سزایان بۆ هەژمارکرا و کیلیان مباپێ گۆڵی دووەمی پێ تۆمارکرد، دواتریش دووبارە گرژی دورست بووەوە و شاڤاریای بەرگریکاری ڤایکانۆ بە کارتی سور کرایە دەرەوە.
سەرەنجام ریاڵ مەدرید بە زەحمەت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لە سودی خۆی تەواو کرد، بەم ئەنجامە ریاڵ مەدرید خاڵەکانی بۆ 54خاڵ بەرزکردەوە لە پلەی دووەم جێگیرە.
