خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئێلچی بردەوە و پێشەنگی بەهێزتر کرد
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئێلچی بردەوە و پێشەنگی بەهێزتر کرد.
لە یارییەکی هەفتەی 22ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی ریزبەندی رووبەرووی ئێلچی بووەوە.
تایمی یەکەم، یانە کەتەلۆنییەکە وەک ئەوەی لە یاریگای خۆیدابێت کۆنترۆڵی یاریگای کرد و لامین یامال لە خولەکی شەشەم گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، بەڵام ئێلچی هاتەوە کەشی یارییەکە و لە خولەکی 29 ئەلڤارۆ رۆدریگێز گۆڵی یەکسانبوونی نووسیەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا پێش کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم فیران تۆرێس گۆڵی دووەمی بە بلاوگرانا بەخشی.
لە تایمی دووەم، رافینیا گۆڕانکاری پێکراو بەهۆی پێکاناوە مارکوس راشفۆرد لە جێگای هاتە نێو یاریگا، هەمان یاریزانیش لە خولەکی 72 گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆمارکرد.
سەرەنجام بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ پێشەنگی بەهێزتر کرد.
