بەوێنە..سێیەمین کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا بە سەرکەوتوویی گەڕانەوە کوردستان
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەڕانەوەی سێیەمین کاروانی تووشبووانی تالاسیمیای ڕاگەیاند، کە بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاندنی مۆخی ئێسک ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کرابوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتەکە ئاشکرای کرد، 14 نەخۆش دوای مانەوەیان بۆ ماوەی زیاتر لە 100 ڕۆژ لە نەخۆشخانەکانی دەرەوە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری سەرکەوتوو، گەڕانەوە ناو کەسوکاریان.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، ئەم پڕۆژەیە بە پشتیوانی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت بەردەوامە و بووەتە مایەی هیوا بۆ سەدان خێزان.
بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا 172 هاووڵاتی (نەخۆش، بەخشەر و هاوەڵەکانیان) بە خەرجیی حکوومەت نێردراونەتە دەرەوە و تەواوی خەرجییەکانیان لە ئەستۆ گیراوە. وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەش داوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا کاروانی شەشەم بەڕێ دەکرێن.











