هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی نوره‌دین عیسا پارێزگاری نوێی حه‌سه‌كه كرد
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی نوره‌دین عیسا پارێزگاری نوێی حه‌سه‌كه كرد و رایگه‌یاند، ئاماده‌یی و هه‌ماهه‌نگیی و كاری هاوبه‌شی خۆمان له‌گه‌ڵ حه‌سه‌كه دوپاتده‌كه‌ینه‌وه.
به‌ناوی پارێزگای سلێمانییه‌وه، پیرۆزبایی و پێ‌زانین و پشتیوانیی خۆمان پێشكه‌ش به نوره‌دین عیسا پارێزگاری حه‌سه‌كه ده‌كه‌ین، ده‌خوازین ده‌ستبه‌كاربونی، سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێی چه‌سپاندنی ماف و دادپه‌روه‌ریی و یاساسه‌روه‌ریی و لێبورده‌یی و سه‌قامگیریی و ئاشتیی و ئارامیی و پێكه‌وه‌ژیان و گه‌شانه‌وه‌ی زیاتری بواره كۆمه‌ڵایه‌تیی و كلتوریی و ئابورییه‌كان بێت، كۆتایی هه‌مو ئه‌و سته‌م و پاكتاو نه‌هامه‌تییانه بێت كه له ڕابردوی دورو نزیكدا دوچاری كورد‌و هه‌مو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كانی تری ڕۆژاڤای كوردستان و ده‌وڵه‌تی سوریا بۆوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئاماده‌یی و هه‌ماهه‌نگیی و كاری هاوبه‌شی خۆمان وه‌ك ڕابردو و ئێستای زێڕینی پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ پارێزگای حه‌سه‌كه‌دا، دوپاتده‌كه‌ینه‌وه.
