عراقچی: رۆژی هه‌ینی له عومان دانوستانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌ین
عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی له عومان دانوستانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت، عومان ئاماده‌كاری پێویستی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردوه.
عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردۆته‌وه، وتی، بڕیاره سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی داهاتو له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كۆببینه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانی ئه‌تۆمی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له‌و هه‌واڵانه بكات كه ئاماژه‌یان به‌وه‌دابو ئه‌مریكا رازی نه‌بوه به داوای تاران بۆ گۆڕینی شوێنی كۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه له ئیستانبوڵه‌وه بۆ عومان، وتوشیه‌تی، سوپاسی برایانمان له عومان ده‌كه‌ین كه هه‌مو ئاماده‌كارییه‌كانی پێویستیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كردوه.
پێشتر پێگه‌ی ئاكسیۆسی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مریكا داواكانی ئێرانی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی نێوانیان ره‌تكردونه‌ته‌وه.
داواكانی ئێران بریتی بون له گۆڕینی شوێنی كۆبونه‌وه‌كه له ئیستانبوڵه‌وه بۆ عومان، كۆبونه‌وه‌كه دوقۆڵی بێت، سه‌رنجی دانوستانه‌كان ته‌نیا له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویدا جه‌ختی له "دانوستانی ئه‌تۆمی كردۆته‌وه" و هیچ ئاماژه‌یه‌كی به به‌شداریكردنی وڵاتانی ناوچه‌كه وه‌ك چاو‌دێر له دانوستانه‌كاندا نه‌داوه.
