هەرێم... نوسراو ئاڕاسته‌ی بانكه‌كان كرا به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مشه‌و نوسراوی ئاڕاسته‌ی بانكه‌كان كرد به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ و ره‌وانه‌كردنی بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی به‌مه‌به‌ستی ناردنی موچه‌ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2026ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم.
به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم، كه ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم/لقی سلێمانی كردوه تێیدا هاتوه، بفه‌رمون به دابینكردنی 48 ملیار دینار و ئاگاداركردنه‌وه‌ی بانكی ئاشتی به‌گواستنه‌وه‌ی بڕی پاره‌كه بۆسه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌ته‌كه‌مان له‌بانكی مناره، به‌مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی داهاتی نانه‌وتی بۆ مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2026 و ره‌وانه‌كردنی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه، وه‌زاره‌تی دارایی داوایكردوه، "سه‌رجه‌م بانكه‌كانی سنوری پارێزگایس لێمانی و هه‌ڵه‌بجه بۆ كاری پێویست ئاگاداربكه‌نه‌وه".
لای خۆیه‌وه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست نوسیویه‌تی، "چەندین ڕۆژە دەڵێین، داهات بنێرن با موچە بێت، دوایانخست بۆ ئێستا، ئەمەش موچە دوادەخات بۆ 10ی (شوبات/2)ی 2026.
له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا جگه له‌وه‌ی موچه‌ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ساڵی 2026 دابه‌شنه‌كراوه و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی پاره‌یه له به‌غداوه، هاوكات موچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12ی ساڵی 2025 نه‌دراوه.

