پێشه‌وا هه‌ورامانی بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی: هەولێر شوێنێك نییه بۆ كه‌سانێك چاكه‌یان له‌به‌رچاو نه‌بێت
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی پارتی ته‌قه‌دوم ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، "تۆ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ئایدۆلۆژیای شۆڤێنیه ده‌كه‌یت كه پێویسته لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ بكرێت".
پێشه‌وا هه‌ورامانی له‌په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له پلاتفۆڕمی ئێكس وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ محه‌مه‌د حه‌لبوسی نوسیویه‌تی، "هه‌ولێر پێشوازی له سه‌ردانه‌كه‌تان ناكات، چونكه لێره شوێنێك نییه بۆ كه‌سانێك چاكه‌یان له‌به‌رچاو نه‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "تۆ نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ئایدۆلۆژیا شۆڤێنیه ده‌كه‌یت كه پێویسته لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ بكرێت له‌سه‌ر بۆ ئه‌و ملیۆنه‌ها دۆلاره‌ی له ڕێگه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه به‌ده‌ستتهێناوه، به قۆستنه‌وه‌ی خوێن و ئاره‌قه‌ی گه‌لی عێراق، به‌رده‌وامی بونی كه‌سانی وه‌ك ئێوه به‌داخه‌وه ئه‌وه دوپاتده‌كاته‌وه كه شۆڤێنیزم هێشتا له عێراقدا هه‌ڵنه‌وه‌ریوه".
پێشه‌وا هه‌ورامانی ده‌شڵێت، "پێویسته په‌ند و وانه له مێژوه‌وه وه‌ربگریت، هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می قوربانیدانێكی بێئه‌ندازه‌یه‌و تۆ زۆر له‌وه بێبایه‌خ تری سنورێك بۆ ئیراده‌ی دابنێیت".
