ده‌وڵه‌تی یاسا وه‌ڵامی حه‌لبوسی ده‌داته‌وه: حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی مالیكی پێكده‌هێنین
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له وه‌ڵامی لێدوانێكی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پارتی ته‌قه‌دومی سوننه‌كاندا ده‌ڵێت، حكومه‌ت به زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی پێكده‌هێنرێت نه‌ك به لێدوان و خۆزگه، مكوڕین له‌سه‌ر پێكهێنانینی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی.
سه‌ڵاح بوشی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له لێدوانێكدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق وتی، تا ئێستا ده‌ستور پێشێل نه‌كراوه، ئه‌و په‌ككه‌وتنه‌یشی كه هه‌یه له ئه‌نجامی نه‌بونی رێككه‌وتنه، جیاوازییه‌كی ئاشكرا هه‌یه له‌نێوان په‌ككه‌وتنی سیاسی و پێشێلكردنی ده‌ستور، هه‌ر كاتێك نیسابی یاسایی بۆ گرێدانی دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار دروست بو، دانیشتنه‌كه به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا پێشبینیشی كرد دانیشتنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار به‌م نزیكانه یه‌كلایی بكرێته‌وه چونكه هه‌مو لایه‌نه‌كان تێگه‌یشتون كه به‌رده‌وامی دواخستنی زیان به پڕۆسه‌ی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، كاندیدی گه‌وره‌ترین كوتله به‌گوێره‌ی چوارچێوه‌ی ده‌ستورییه‌كان راده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و مالكی-ش كاندیدی جێگری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌و ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستێكی سیاسی رونه‌و نه‌گۆڕاوه.
سه‌ركرده‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌روه‌ها محه‌مه‌د حه‌لبوسی دایه‌وه كه له چاوپێكه‌وتنێكدا وتبوی، "پێم وا نییه رۆژێك بگه‌ینه دانیشتنێكی په‌رله‌مان كه تێیدا پێكهێنانی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی رابگه‌یه‌ندرێت."
سه‌ڵاح بوشی له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی، لێدوانه‌كه‌ی حه‌لبوسی، هه‌ڵوێستێكی سیاسی و میدیاییه‌و هیچ به‌ربه‌ستێكی ده‌ستوری له‌به‌رده‌مماندا نییه، مالیكی ده‌كه‌ینه سه‌رۆك وه‌زیران و له سیستمی دیموكراسیدا حكومه‌ت به لێدوان و خۆزگه پێكنایه‌ت به‌ڵكو به زۆرینه‌و له‌ناو په‌رله‌ماندا پێكده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ی خاوه‌نی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان بێت ده‌توانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت.
