عێراقچی بە سەرۆکایەتی شاندێکی دیپلۆماسی بەرەو مەسقەت بەڕێکەوت بۆ دانوستان لەگەڵ واشنتۆن
وه‌فدی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ره‌و مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان به‌ڕێكه‌وت. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، هیچ ده‌ره‌فه‌تێك بۆ قۆستنه‌وه‌ی دیپلۆماسیه‌ت له‌پێناو دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و پاراستنی ئاشتی و ئارامی ناوچه‌كه له‌ده‌ست ناده‌ین.
ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردۆته‌وه، رایگه‌یاند، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه به سه‌رۆكایه‌تی وه‌فدێكی دیپلۆماسی ئێران بۆ ئه‌نجامدانی دانوستانی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ره‌و مه‌سقه‌ت به‌ڕێكه‌وت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتویه‌تی، ئه‌م مامه‌ڵه دیپلۆماسییه به‌وپه‌ڕی پێداگرییه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت به ئامانجی گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنێكی دادپه‌روه‌رانه له‌باره‌ی بابه‌تی ئه‌تۆمییه‌وه كه جێی ره‌زه‌مه‌ندی هه‌ردولا بێت.
ئیسماعیل به‌قایی وتوشیه‌تی، ئه‌زمونه تاڵه‌كانی رابردو له‌نێویاندا بێ به‌ڵینییه‌كانی پێش‌و، هێرشی سه‌ربازی ساڵی رابردو و "ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان"ی مانگی پێش‌و، له‌به‌ر چاوی ئێمه‌ن و هه‌میشه خۆمان به به‌رپرسیار ده‌زانین بۆ داواكردنی مافه‌كانی گه‌لی ئێران.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له هه‌مان كاتدا به‌رپرسیارین له‌وه‌ی كه هیچ ده‌رفه‌تێك له‌ده‌ست نه‌ده‌ین بۆ قۆستنه‌وه‌ی دیپلۆماسییه‌ت له‌پێناو دابنیكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی ئێران و پاراستنی ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، سوپاسی هه‌مو وڵاتانی دۆست و دراوسێ و ناوچه‌كه ده‌كه‌ین كه به‌رپرسیارانه و خه‌مخۆرانه رۆڵی خۆیان له داڕشتنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا بینی و هیوادارین لایه‌نی ئه‌مریكیش به‌رپرسیارانه و واقیعبینانه‌و به‌جدی له‌م پڕۆسه‌یه‌دا به‌شداری بكات.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر میدیاكان بڵاویان كرده‌وه كه جارید كۆشنه‌ر، زاوای دۆناڵد تره‌مپ و ستیڤ ویتكۆف، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، گه‌یشتنه ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر.
بڕیاره سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی، دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان ده‌ستپێبكه‌ن.
