ڕوبیۆ: دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئێران سازش نیه و موشه‌كه‌كان له‌سه‌ر مێزی دانوستانن
ماركۆ ڕوبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران به‌مانای شازشكردن نایه‌ن له لایه‌ن واشنتنه‌وه و ده‌شڵێت، "موشه‌كه‌كانمان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆن ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ن به‌ڕێكه‌وتن".
ماركۆ ڕوبیۆ له وتاره‌كانی ئه‌مڕۆدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران به سازشكردن نازانێت، وڵاته‌كه‌ی له كۆتاییدا ئاماده‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ تاران، به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دڵنیا نییه له ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ تاران، جه‌ختیشیكرده‌وه، واشنتن هه‌وڵی تاقیكردنه‌وه‌ی چانسه‌كانی ئه‌وه ده‌دات.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئێران نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی ئێران و فه‌رهه‌نگه‌كه‌یان ناكات، كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی له مێژویه‌كی دور و درێژدا داكوتاوه، تاران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات كه سه‌رچاوه‌كانی وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی بۆ دابینكردنی دارایی تیرۆر خه‌رج كردوه و گروپه‌كانی پشتیوانی له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ هه‌نارده‌كردنی ئه‌وه‌ی كه به شۆڕشه‌كه‌ی وه‌سفی كردوه.
ڕوبیۆ له‌لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌مریكا ئاماده‌یه كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران ئه‌نجامبدات ئه‌گه‌ر ئێران خواستی خۆی بۆ ئه‌و كاره ده‌رببڕێت، جه‌ختیشیكرده‌وه كه هه‌ر دانوستانێك له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌بێت چاره‌سه‌ری به‌رنامه‌ی موشه‌كی بالستیكی بكات.
پێشتر ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه كه پلانه‌كانی دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له مه‌سقه‌ت له ڕۆژی هه‌ینیدا گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ڕێڕه‌وی خۆی دوای فشاری سه‌ركرده عه‌ره‌ب و موسڵمانه‌كان كه داوایان له واشنتۆن كرد كۆبونه‌وه‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه.
