كونسوڵخانهی گشتی ئهمریكا له ههولێر باڵهخانه كۆنهكهی له عهنكاوه چۆڵكرد
دوای زیاتر له 14 ساڵ، كونسوڵخانهی گشتی ئهمریكا له ههولێر باڵهخانه كۆنهكهی له عهنكاوه چۆڵكرد.
کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، ئهمڕۆ پێنجشهممه، تەواوبونی پرۆسەی چۆڵکردنی باڵەخانە کۆنەکەی راگهیاندو وتی، کۆتایی زیاتر لە چواردە ساڵ لە هاوبەشییه لەگەڵ شارۆچکەی عەنکاوە.
كونسوڵخانهكه وتوشیهتی، لە کاتێکدا بەڕێوەبردنی گەڕەکەکە رادەستی شارەوانی و خاوەن ماڵەکان دەکرێتەوە لە 1ی شوباتی 2026 ەوە، سوپاسگوزاری خۆیشی دەربڕیوه بۆ قائیمقامی ههولێرو ستافەکەی و وتوشیهتی، هاوکاریی ئەوان یارمەتیدەر بو بۆ گەڕاندنەوەی گەڕەکەکە بۆ دۆخی پێشوی و ڕێگەخۆشکردن بۆ خێزانەکان تا بگەڕێنەوە و لە گەشەدابن.
ئهوهشی خستۆتهڕو، ئەم ڕادەستکردنەوەیە بە گوێرەی ئەو ڕیککەوتنە دولایەنهیە ئەنجامدرا کە لە مانگی مایسی 2025 واژۆکرا و دەرخەری هەماهەنگی بەردەوامی نێوان کونسوڵخانە و شارەوانییه.
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، لە سەر داوای شارۆچکەی عەنکاوە و بەپێی ڕێککەوتنەکە، کونسوڵخانە ژێرخانی کارەبا و هەندێ شتی تریش وەک پەرژینی ئەمنی و دیواری کۆنکرێتی بۆ بەکارهێنانی شارەوانی بەجێدەهێڵێت. لە 1ی مانگی شوباتەوە کۆنتڕۆڵی دەروازەی بەرامبەر بەنزینخانەی بابل ڕادەستی شارۆچکەکە دەکرێتەوە و کردنەوەی ڕێگاکانی تریش بەو جۆرە ئەنجام دەدرێن کە لەلایەن شارەوانییەوە دیاریکراون.
هێمای بۆ ئهوهش كردوه، لە 1ی مانگی شوبات و ڕۆژانی دواتر، خاوەنی موڵکەکان دەستڕاگەیشتنی تەواوەتیان بۆ موڵک و خانووەکانیان دەبێت. بەرپرسیارێتی ئاسایشی گەڕەکەکەش ڕادەستی پۆلیس و ئاسایش دەکرێتەوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕێوشوێنانەی دەبنە مایەی ئەوەی کە خاوەن موڵکەکان دەستیان بە موڵکەکانیان ڕابگات.
ئهوهشی وتوه "کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا پێزانینی هەیە بۆ چەندین ساڵ لە بەیەکەوە کارکردن لەگەڵ عەنکاوە و هیوادارە ئەو پەیوەندیە بپارێزین و پەرەی پێبدەین لە داهاتودا."
