كۆبونه‌وه‌ی مه‌زڵوم عه‌بدی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا: مافه‌كانی كورد له سوریا پارێزراو بن
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ ژان نوێل بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێك كردوه له‌نێویاندا پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی ناوچه كوردییه‌كان و پاراستنی مافه‌كانی كورد له سوریا.
مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده و ژان نوێل بارۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر كۆبونه‌وه.
مه‌زڵوم عه‌بدی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی 29ی كانونی دوه‌م كردوه له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبون له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش و چۆنیه‌تی پاراستنی زیندانه‌كانی داعش و خانه‌واده‌كانیان.
هه‌روه‌ك مه‌زڵوم عه‌بدی ئاماژه‌ی پێداوه، له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌ی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی ناوچه كوردییه‌كان و پاراستنی مافه‌كانی كورد له سوریا كردوه.
تێكه‌ڵكردنی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان به‌هه‌مو ورده‌كارییه‌كانیانه‌وه، له‌نێویشیاندا یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان-یه‌په‌ژه، یه‌كێكی دیكه بوه له‌و پرسانه‌ی كه مه‌زڵوم عه‌بدی و وه‌زیره فه‌ره‌نسییه‌كه گفتوگۆیان له‌باره‌وه كردوه.
فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده وتوشیه‌تی، ژان نوێل بارۆ سه‌رنجی له‌سه‌ر گرنگیی جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی رێككه‌وتنه‌كه بوه‌و پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌م قۆناغه ده‌ربڕیوه.
