سەرۆکایەتی کۆمار هێرشی تیرۆریستی لە پاکستان شەرمەزار دەکات و هاودەنگی تەواوی خۆی دووپات دەکاتەوە
ئەمڕۆ هەینی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق وێڕای ئیدانەكردنی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی كە نوێژخوێنانی پاكستانی كردە ئامانج و داوای كرد هاوكاریی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم بەڵا مەترسیدارە و چەسپاندنی بەهاكانی لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاندووە : سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە قێزەونە دەكات كە نوێژخوێنانی لەناو مزگەوتێكی پاكستان كردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەكیان شەهید و برینداربوون، ئەمەش لە كردەوەیەكدا كە پێچەوانەی هەموو بەها مرۆییەكانە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە : وێڕای هاوخەمی قووڵ و هاوخەمی دڵسۆزانەمان ئاراستەی كەسوكاری شەهیدان دەكەین، و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین، هاوسۆزی تەواومان لەگەڵ حكومەتی پاكستان و گەلی دۆستی پاكستان دووپات دەكەینەوە، هەروەها هەڵوێستی نەگۆڕمان لە ڕەتكردنەوەی هەموو جۆرەكانی تیرۆر و توندوتیژی و توندڕەوی، بەگوێرەی بەیاننامەكە، سەرۆكایەتی كۆمار داوای بەهێزكردنی هاوكارییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم بەڵا مەترسیدارە، چەسپاندنی بەهاكانی لێبوردەیی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و پاراستنی مافی مرۆڤ لە ژیان و ئاسایش و ئازادی باوەڕدا كردووە.
