بەغدا هۆشداری دەدات: خاکی عێراق هێڵی سوورەو کەمپی هۆلیش مەترسییەکە هەڕەشە لە هەموو لایەک دەکات
ئەمڕۆ هەینی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی جەختی لەوە كردەوە كە خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر هیچ وڵاتێك بەكارناهێنرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كەدەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاندووە : قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەكەی پێشوازی لە سەرۆكی دەزگای هەواڵگری كوێت، مشعەل هۆلی و شاندی یاوەری كرد.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییە برایەتییەكانی نێوان هەردوو وڵات و گەلە براكانیان كراوە، هەروەها ڕێگاكانی پەرەپێدانیان بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات و هاوكاری دوولایەنە لە ئاستە جیاجیاكاندا بەهێز بكات.
بەگوێرەی بەیاننامەكە ئەعرەجی جەختی لەسەر جەختكردنەوەی عێراق لەسەر گرنگی بەردەوامی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دووپاتكردووەتەوە، جەختیشیكردووەتەوە خاكی عێراق بۆ هێرشكردنە سەر هیچ وڵاتێك بەكارناهێنرێت، هەروەها هیوای خۆی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی ئاشتیانە بۆ ئەو ئاستەنگانەی كە ڕووبەڕووی ناوچەكە بوەتەوە، لە ڕێگەی كەناڵی دیپلۆماسی لە جیاتی جەنگ، ئەعرەجی هەڵوێستی عێراقی دووپات كردەوە و داوای لە وڵاتان كرد هاووڵاتیانیان لە كەمپی هۆڵ لە سووریا بكشێننەوە و جەختی لەوە كردەوە كە بەردەوامی بوونی كەمپەكە بە واتای بەردەوامبوونی مەترسییەك دێت كە دەتوانێت هەڕەشە لە ناوچەكە و هەموو جیهان بكات.
لای خۆیەوە هۆلی جەختی : لە پێویستی بەردەوامی هاوكاریی بنیاتنەر لە نێوان هەردوو وڵاتی برا و پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەكان بۆ بەخشینی ناوچەكە لە مەترسییەكانی شەڕ و پەرەسەندنی ململانێكان دووپاتی كردەوە كە هەردوو وڵات هەوڵی زۆر دەدەن بۆ گەیشتن بە ئاشتییەكی بەردەوام بە پردكردنی ناكۆكییەكانیان، بەگوێرەی بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوو وڵات و گەلی برایان.
