حکومەت پشتگیری تەواوی خۆی بۆ دیوانی ئەوقافی مەسیحی و ئێزیدی و سابیئە مەندائییەکان دووپات دەکاتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی دیوانی ئەوقافی ئایینە مەسیحی و ئێزیدی و سابیئەی مەندائییەکان کرد
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ شەممە، پێشوازی کرد لە سەرۆکی دیوانی ئەوقافی ئایینە مەسیحی و ئێزیدی و سابیئەی مەندائییەکان بەڕێز ڕامی جۆزێف ئاغاجان و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی دیوانەکە.
وتیشی لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە بابەتەکانی پەیوەست بە کارەکانی دیوانەکە و ئەو ئاستەنگانە کرد کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان و باشترکردنی ئەدای کارکردنیان خرایەڕوو.
سودانی پاڵپشتی تەواوی حکومەتی بۆ دیوانی ئەوقافی مەسیحییەکان و پێکهاتە ئاینیەکانی دیکە دووپات کردەوە، جگە لە پابەندبوونی خۆی بە پێشکەشکردنی پاڵپشتی دارایی و یاسایی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی کارکردنی و پاراستنی مافی ئەندامانی ئەو پێکهاتانە.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد کە هێزی عێراق لە فرەچەشنییەکەیدایە، پێزانینی خۆی بۆ هەموو عێراقییەکان لە هەموو پێکهاتەکان دەربڕی کە بەشدارییان لە خزمەتکردنی وڵاتەکەیاندا کردووە، و بەخشینیان بەردەوامە بۆ پێشکەوتن و سەقامگیری عێراق.
