فەیاز: حەشدی شەعبی گەرەنتی ئاسایش و كەرامەتی عێراقن
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی حەشدی شەعبی فالح فەیاز دووپاتی كردەوە كە حەشدی شەعبی گەرەنتی ئاسایش و كەرامەتی عێراقە، هەروەك مەرجەعی باڵای ئایینی ئێمە جەختی لەسەر كردووەتەوە.
لەبەیاننامەیەكدا كە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، و كە دەستەی حەشدی شەعبی لە مەراسیمی یادكردنەوەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە سەید داغر موسەوی بەشداریی كرد.
بەگوێرەی بەیاننامەكە فەیاز لە وتارەكەیدا لە میانی ڕێوڕەسمی یادەكەدا ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ كۆدەبینەوە بۆ یادكردنەوەی ژیانی یەكێك لە پیاوەكانمان، كە شانازی پێوە دەكەین و بە هێمایەك لە گەشتە دوور و درێژەكەماندا دەزانین، ئاماژەی بەوەشكردووە، رێگاكە هێشتا درێژە و پێویستی بەو كەسانە هەیە كە بە قوربانیدان پشتگیریی دەكەن".
ئاماژەی بەوەشكرد : شەهید داغر موسەوی یەكێك بوو لە كەسایەتییە دیارەكانی عێراق كە لە زۆر گۆڕەپانەكاندا ئامادەبوو، ئاماژەی بەوەشكرد شەهید سەید داغر موسەوی لە شاری بەسرە دەستیپێكرد، كە شاری شەهیدان و ئەوانەی قوربانییان داوە، لەوێشەوە نوخبەی پیاوەكانمان سەریان هەڵدا، لەنێویاندا فەرماندەی شەهید ئەبومەهدی موهەندیس، ئاماژەی بەوەشكرد ئێمە نەتەوەیەكین مێژوو و هێما و پیاوێكمان هەیە كە شانازی پێوە دەكەین و پابەندین بە ڕێگاكەیانەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : حەشدی شەعبی بیلبیلەی چاوی عێراقن، گەوهەرێكی بەنرخن كە ئەركی پاراستن و بەهێزكردنیمان پێسپێردراوە، جەختیشیكردەوە حەشدی شەعبی گەرەنتی ئاسایش و كەرامەتی عێراقن، وەك دەسەڵاتی باڵای ئایینیمان دووپاتیدەكاتەوە.
لە كۆتاییدا وتی : تاقیكردنەوەی ڕاستەقینەی ئێمە لە بەرگریكردنە لە حەشدی شەعبی ،جەختی لەوە كردەوە كە تەحەددای وجودی لە دەوروبەرماندایە، ئێمەش بەرەو ئاستی ئەو تەحەددایانە بەرز دەبینەوە.
