سودانی بەشداریی لە یەکەمین کۆنفرانسی دامەزراوەی عاشورای نێودەوڵەتی دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، جەختیکردەوە کە چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە و پاراستنی سامانی گشتی و جێبەجێکردنی یاسا نوێنەرایەتی هاوچەرخی چەمکەکانی دۆزی حوسێنی دەکات
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، بەشداریی کرد لە یەکەمین کۆنفرانسی دامەزراوەی عاشورای نێودەوڵەتی، کە ئەمڕۆ شەممە لە بەغداد بەڕێوەچوو، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 15 سەدە بەسەر لەدایک بوونی پێغەمبەر محەمەد (درودی خوای لێ بێت) و ساڵڕۆژی لەدایک بوونی نەوەکەی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لێ بێت).
وتیشی کۆنفرانسەکە کە لەژێر دروشمی (ئیمام حسێن درێژەپێدەری دادپەروەری و میهرەبانی موحەمەدییە) بەڕێوەچوو، کەسایەتییە ڕۆشنبیر و زانستییەکان لە ئاین و مەزهەبە ئیسلامییە جۆراوجۆرەکان لە عێراق و جیهانەوە بەشدارییان تێیدا کرد.
سودانی لە وتارەکەیدا هەوڵە بەرچاوەکانی دامەزراوەی عاشورای نێودەوڵەتی لە سازدانی ئەم کۆنفرانسە گرنگە و میوانداریکردنی زانایانی لە وڵاتان و نەتەوە جۆراوجۆرەکانەوە بەرز نرخاند و جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی، بەو پێیەی بەهاکانی عاشورا سەرچاوەی یەکگرتووین بۆ هەمووان و نوێنەرایەتی بنەما مرۆییەکان دەکەن.
سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێ بێت) درێژەپێدەری خودایی دۆزی ئەو دادپەروەری و ڕاستییەیە کە پێغەمبەر محەمەد (درودی خوای لێ بێت) لە دژی ستەمکاری و نادادپەروەری و لادان بەرزی کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد لە دوای ڕوداوی تەف"ـەوە وتاری ڕاستی بووەتە تەوەرێکی دیار لە کۆمەڵگاکانی ئێمە و لە بووژانەوەی حوسێنی و ڕەتکردنەوەی گەندەڵی و تێکدانی کۆمەڵایەتی سیستماتیک بەرجەستە بوو.
