عراقچی: واده‌ی گه‌ڕی داهاتوی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دیاری نه‌كراوه
عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، واده‌ی گه‌ڕی داهاتوی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دیاری نه‌كراوه. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه پیتاندنی یۆرانیۆم له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌تده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام ئاماده‌ن ئاستی پیتاندن كه‌م بكه‌نه‌وه.
عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره، وتی، هێشتا واده‌ی گه‌ڕی داهاتوی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دیاری نه‌كراوه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی، وێڕای ئه‌وه‌ی كه كاته‌كه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام واشنتۆن و تاران پێیانوایه كه گه‌ڕی داهاتوی دانوستانه‌كان ده‌بێت به‌زویی ئه‌نجام بدرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتیشی، له دانوستانه‌كانی دوێنێی مه‌سقه‌تدا، ئه‌ندامانی وه‌فدی دانوستانكاری ئه‌مریكای بینیون و ته‌وقه‌شی له‌گه‌ڵ كردون.
عراقچی جارێكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه كه ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی قبوڵ ناكات به‌ڵام ئاماده‌یه ئاستی پیتاندن كه‌م بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه كه له ئه‌گه‌ری رودانی جه‌نگ و كردنه ئامانجی وڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌بنه ئامانجی هێرشی ئێران.
وتیشی، ئێمە نە شەڕو نە ململانێی ناوچەیمان ناوێت، بەڵام هەر هێرشێكی ئەمریكی بۆ سەر ئێران ئەمە دەگۆڕێت.
ئه‌وه‌شی وت، ئەگەری هەیە لە گەڕی دووەمدا شوێنی دانوستان لەگەڵ واشنتۆ بگۆڕدرێت.
