خولی ئەڵمانیا.. دۆرتمۆند سێ خاڵی گرنگی بەرامبەر ولفسبۆرگ بەدەستهێنا
لە خولی ئەڵمانیا دۆرتمۆند سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە ولفسبۆرگ بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک.
لە هەفتەی 21ی خولی ئەڵمانیا، یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ولفسبۆرگ.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی یانە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر تا لە خولەکی 38 جولیان براندت گۆڵێکی بۆ دۆرتمۆند تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 52 کولێراکیس ئەنجامەکەی بۆ ولفسبۆرگ یەکسانکردەوە بەڵام لە خولەکی 87 سیرۆ گیوراسی دۆرتمۆندی کردە خاوەنی گۆڵێکیتر و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
لە یارییەکانی تری هەمان هەفتە، یانەی شتوتگارت رووبەڕووی سانت پاولی بووەوە و بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکەی پێدۆڕاند، هامبۆرگ بردنەوەی بەسەر هایدنهایم بەدەستهێنا.
دۆرتمۆند بە 48 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە و جیاوازیەکەی لەگەڵ بایرن میونشنی پێشەنگ بە شێوەیەکی کاتی بۆ سێ خاڵ کەمکردەوە، شتوتگارت لە پلەی چوارەمدایە، هامبۆرگ لە پلەی 12 دەبینرێت.
