خولی ئینگلتەرا.. ئارسناڵ بردنەوەی بەسەر ساندەرلاند بەدەستهێنا و پێشەنگی بەهێزتر کرد
لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بردنەوەی بەسەر سەندەرلاند بەدەستهێنا و پێشەنگی بەهێزتر کرد.
لە یارییەکی هەفتەی 25ی خولی ئینگلتەرا، ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ساندەرلاندی کرد.
تایمی یەکەم، گەنەرز بە بەهێزی دەستیپێکرد، بەڵام گۆڵ تۆمارکردن دواکەوت بۆ خولەکی 42 کاتێک زوبیمێندی توانی بە شێوەیەکی نایاب یانەکەی پێشبخات، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، باڵادەستی تۆپ هاوێژەکان درێژەی کێشا، ڤیکتۆر گیۆکیرێسی سویدی توانی لە خولەکەکانی 66 و کاتی زیادکراودا دوو گۆڵ تۆماربکات و کۆتایی بە هەموو شتێک بهێنێت سەندەرلاندیش لە بەرامبەر بەهێزی بەرگری ئارسناڵ تێکشکا.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە سودی ئارسناڵ کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپەکەی ئارتێتا بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ پێشەنگی بەهێزتر کرد و سەندەرلاند پلەی نۆیەمی گرتووە.
لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بردنەوەی بەسەر ساندەرلاند بەدەستهێنا و پێشەنگی بەهێزتر کرد.
