زیاتر لە 7 هەزار تیرۆرستی داعش ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبنەوە: لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنە بەپێی یاسای نیشتمانی
ئەمرۆ یەک شەممە "عەلی زیا " جێگری بەڕێوەبەری ناوەندی نیشیتیمانی بۆ هەریکاری دادوەری لە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە، رایگەیاند : پڕۆسەی لێکۆڵینەوەی چڕوپڕ لەگەڵ ئەو چەکدارانەی داعش کە لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق لە لایەن دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی یەکەمەوە دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکرێت تەواوکردنی ئەم دۆسیەیە لە نێوان چوار بۆ شەش مانگ بخایەنێت.
رشیگەیاند : ئەم گروپە کە ژمارەیان لە نێوان حەوت هەزار بۆ هەشت هەزار کەس دەبێت و ڕەگەزنامەی چل و دوو وڵاتی جیاوازیان هەڵگرتووە، لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریدا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش تیمێکی شارەزا لە دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی بۆ پشتگیریکردنی دادگای ناوبراو دابینکراون.
لەدرێژەی قسەکانیدا وتی : لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە لە نێوان ئەم دەستگیرکراوانەدا سەرکردەی پلە باڵا و کەسانی زۆر مەترسیدار هەن کە تێوەگلاون لە تاوانەکانی کۆمەڵکوژی دژی پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بەتایبەت خوشک و برایانی ئێزدی و هەروەها بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە کاتی هێرش بۆسەر ناوچەکاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد : کە پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە خاڵی سفرەوە دەستپێدەکات چونکە ئەم کەسانە لە ماوەی دەستبەسەربوونیان لە سووریا هیچ جۆرە لێکۆڵینەوەیەکی یاسایییان لەگەڵ نەکراوە، بەڵام دادگا پشت بە بانکێکی زانیاری فراوان دەبەستێت کە سەرجەم وردەکارییەکانی تاوانەکانی داعشی لە نێوان ساڵانی دوو هەزار و چواردە تا دوو هەزار و حەفدە تێدا تۆمارکراوە.
لە کۆتاییدا قسەکانیدا وتیشی : سەرجەم دادگاییکردنەکان تەنها لە ژێر سایەی یاسا کارپێکراوەکانی عێراقدا دەبن و تاوەکو تەواوی ڕێکارە یاساییەکان تەواو نەبن و بڕیاری کۆتایی نەدرێت، هەروەک هیچ باسێک لە ڕادەستکردنەوەی ئەم تۆمەتبارانە بۆ وڵاتەکانی خۆیان لە ئارادا نییە.
