ئه‌تڵه‌نتیك: بەشار ئەسەد پێش ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌یدا خۆی به یارییه دیجیتاڵییه‌كان سه‌رقاڵ كردوه
گۆڤارێكی ئه‌مریكی ئاشكرایده‌كات، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری پێشوی سوریا، پێشنیاره‌كانی هاوكاری هاوپه‌یمانه‌كانی پشتگوێخستوه و له ڕۆژانی كۆتایی پێش ڕوخانی ڕژێمه‌كه‌یدا خۆی به یارییه دیجیتاڵییه‌كانی مۆبایله‌كه‌یه‌وه سه‌رقاڵ كردوه.
به‌گوێره‌ی گۆڤاری ئه‌تڵه‌نتیك بڵاویكرده‌وه، ڕۆبه‌رت وۆرس كه له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ران و میوانه ئاساییه‌كانی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له دیمه‌شق قسه‌ی كردوه، "به‌شار ئه‌سه‌د هیچ هه‌وڵێكی نه‌داوه بۆ باشتركردنی دۆخی وڵات یان پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشنیاری هاوكاری له‌لایه‌ن ڕوسیا و توركیا و ئێرانه‌وه پێگه‌یشتوه".
گۆڤاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، چه‌ند وڵاتێك هاوكارییان پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام ئه‌سه‌د ڕه‌تیكرده‌وه، ته‌نانه‌ت چه‌ند رۆژێك پێش روخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له‌چه‌ند وڵاتێكه‌وه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كرد بۆئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتن ئه‌نجامبدات، به‌ڵام سه‌رۆكی پێشوی سوریا وه‌ڵامی هیچكام له په‌یوه‌ندیه‌كانی نه‌دایه‌وه، گۆڤاره‌كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه ڕه‌تناكاته‌وه كه ڕه‌نگه ئه‌سه‌د "توڕه" بوبێت له بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، "ئه‌سه‌د ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیشی نه‌داوه‌ته‌وه، پێی باشتربوه له‌كاتێكدا كه وڵات به خراپترین قه‌یرانی خۆیدا تێده‌په‌ڕێت، به مۆبایله‌كه‌یه‌وه یاری بكات".
رۆبه‌رت وۆرس له زاری ئه‌ندامێكی ئه‌و كه‌سه‌ی له دوایین كاتژمێره‌كانیدا یاوه‌ری ئه‌سه‌د بوه، ده‌ڵێت، "سه‌رۆكی پێش‌و تا دوا سات به‌رده‌وام دڵنیایی درۆینه‌ی به هه‌موان ده‌دا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، هێزه‌كانی لایه‌نگری له باشوره‌وه دێن بۆ به‌رگریكردن له دیمه‌شق".
