سەرۆکی ئەرکانی ئێران: : نامانەوێت جەنگێکی ناوچەیی هەڵگیرسێنین
سەرۆك ئەركانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، سەرەڕای ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ جەنگ، بەڵام ئارەزوی هەڵگیرساندنی جەنگێکی ناوچەیی ناکەن، چونكە جەنگ لە هەمو بارودۆخێکدا دەبێتە هۆی پەکخستنی پێشکەوتن و گەشەپێدانی ناوچەکە بۆ چەندین ساڵ.
عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، سەرەڕای ئامادەیی ئێران بۆ جەنگ، بەڵام ئارەزوی هەڵگیرساندنی جەنگێکی ناوچەیی ناکەن. ئەوەش بەگوێرەی میدیا فەرمییەكانی وڵاتە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "جەنگ لە هەمو بارودۆخێکدا دەبێتە هۆی پەکخستنی پێشکەوتن و گەشەپێدانی ناوچەکە بۆ چەندین ساڵ، و لایەنگرانی جەنگ لە ویلایەتە یەکگرتوەکان و ئیسرائیل بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی لەئەستۆ دەگرن". لێدوانەکانی موسەوی دوای دو ڕۆژ لەو دانوستانانە هات کە لەگەڵ واشنتۆن لە مەسقەت بەڕێوەچو.
لێدوانەكانی موسەوەی دوای یەکەم خولی وتوێژەکان دێت، ئەوەش لەو کاتەوەی كە ویلایەتە یەکگرتوەکان لە مانگی (حوزەیران/6)ـی ساڵی ڕابردو هێرشیکردە سەر شوێنە سەرەکییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی لەكاتی ئێران لە کاتی جەنگی 12 ڕۆژە، کە ئیسرائیل دژی ئێران دەستیپێکردبو.
