عێراقچی: ڕوسیا و چینمان له پێشكه‌وتنی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئاگاداركرده‌وه
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، تاران له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانیه‌وه مۆسكۆ و په‌كینی له ورده‌كاری و به‌ره‌وپێشچونی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ واشنتن سه‌باره‌ت به ناكۆكییه‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران ئاگاداركردوه‌ته‌وه.
عه‌باس عێراقچی رایگه‌یاند، "ئێمه به‌رده‌وامین له ڕاوێژه‌كانمان له‌گه‌ڵ چین و ڕوسیا، ئه‌و دو وڵاته وڵاتی دۆست و هاوبه‌شی ستراتیژی ئێمه‌ن، دوێنێ له‌گه‌ڵ جێگرانی باڵیۆزی چین و ڕوسیا كۆبومه‌وه و كورته‌یه‌كم له‌باره‌ی ورده‌كاری و پێشكه‌وتنی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران پێ ڕاگه‌یاندن و به‌رده‌وام ده‌بین له ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵیان".
ئه‌م وتانه‌ی ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك دوای ئه‌نجامدانی دانوستانی ناڕاسته‌وخۆی شانده‌كانی ئه‌مریكا و ئێران دێن سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران له مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عومان و له‌باره‌ی دانوستانه‌كانیشه‌وه، عه‌باس عێراقچی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، گفتوگۆكان باش بون.
