هۆشداریه‌ك له هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكاوه بۆ كه‌شتیه‌كان: له ئاوه‌كانی ئێران دوربكه‌ونه‌وه
ئیداره‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕێنمایی به‌په‌له‌ی بۆ ئه‌و كه‌شتیانه‌ی ده‌ركرد كه ئاڵای ئه‌مریكایان له‌سه‌ره و ڕێنماییكردن، هه‌مو جۆره فه‌رمانێكی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڕه‌تبكه‌نه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌و كاره ڕاسته‌وخۆ ئاسایش و سه‌لامه‌تی كه‌شتییه‌كه بخاته مه‌ترسییه‌وه.
ئیداره‌ی ده‌ریایی ئه‌مریكا له په‌یامێكدا ئامۆژگاری ئه‌و كه‌شتیانه‌ی كه ئاڵای ئه‌مریكایان له‌سه‌ره، وه‌ك ڕێكارێكی خۆپارێزی بۆ دڵنیابون له سه‌لامه‌تی ده‌ریایی و دوركه‌وتنه‌وه له هه‌ر جۆره خۆلێدانێك له ناوچه‌كه‌دا، داوایكردوه، ئه‌و كه‌شتیانه له ئاوه‌كانی سنوری ئێران دوربكه‌ونه‌وه.
ئه‌م هۆشدارییه له كاتێكدایه كه چاودێری وردی ئه‌و جوڵه و مه‌ترسیانه ده‌كرێت كه كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ڕێڕه‌وی ئاوی گرنگدا ڕوبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبون به پرۆتۆكۆڵه ئه‌منییه‌كانی دامه‌زراو كردوه‌ته‌وه بۆ دڵنیابون له‌وه‌ی كه تیمه‌كان و بارهه‌ڵگره‌كان به‌ر هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نابن.
