ڕەشید و حەلبوسی پێداچوونەوە بە بارودۆخی گشتی دەکەن و جەخت لەسەر ئەولەوییەتی بەرژەوەندی نیشتمانی دەکەنەوە
ئەمڕۆ سێشەممە"عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆک کۆمار، و "هەیبەت حەلبوسی"سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی لەپێشخستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و یەکلاکردنەوەی شایستە دەستوورییەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، تیایدا هاتووە : ئەمڕۆ سێشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید"سەرۆک کۆمار لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد " هەیبەت حەلبوسی"سەرۆکی پەرلەمان،و لەدیدارەکەدا پێشهاتەکانی دۆخی گشتی وڵات تاوتوێکرا و جەختیشیان لە پێویستی پێشخستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان و یەکلاییکردنەوە و شایستە دەستوورییەکان بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ئاستەنگە هەنوکەییەکان کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لەدیدارەکەدا باس لەدۆسێی یاسادانان کرا، کەسەرۆک کۆمار پشتگیری سەرۆکایەتی کۆماری بۆ ڕۆڵی سەرەکی پەرلەمان لەدەرکردنی یاسا بنەڕەتیەکاندا دووپاتکردەوە، هاوکات جەختیشی لەخێراکردن لەکارکردن کردەوە بەجۆرێک کەلەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستا و بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتیاندا بگونجێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لەلای خۆیەوە سەرۆکی پەرلەمان جەختی لەگرنگی بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردندا کردەوە، دوپاتیشی لەپابەندبوونی پەرلەمان بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی یاسادانان و چاودێریکردنی خۆی کردەوە بەشێوەیەک کەخزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات و وەڵامی ئاڵنگارییەکانی قۆناغی ئێستایش بداتەوە.
