ڕەشید و حەکیم جەخت لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەنەوە
عەبدوللـەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار و عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە، جەختیانکردوه لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه،بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی سێشەممە 10 ی شوباتی 2026 لە بەغداد پێشوازییکرد لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەماحەتی سەید عەمار حەکیم.
وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا سەرجەم بارودۆخی وڵات و پەرەسەندنە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکان و پێشهاتەکانی هەرێمی و کاریگەرییەکانی لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە تاوتوێکران و جەختیان لەگرنگی بەهێزکردنی سەقامگیریی ناوخۆیی و یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان کردەوە لەپێناو بەدیهێنانی ئاواتەکانی هاوولاتیان و پاراستنی سەروەری وڵات و بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات.
لەکۆبوونەوەکەدا باس لە شایستە دەستوورییەکان و پێویستی پەلەکردنی پێکهێنانی حکومەت کرا بەمەبەستی مسۆگەرکردنی بەردەوامی کاری دامودەزگاکانی دەوڵەت و ئەکتیڤکردنی ڕۆڵیان لەدابینکردنی خزمەتگوزاری و چارەسەرکردنی قەیرانەکان.
