وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم : پارهی موچه گهیشت بهڵام كهمی ههیه
وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگهیاند، ئهمڕۆ 931 ملیار و 257 ملیۆن دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی کانونی دوەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق، بهڵام كهمی ههیه.
وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،باسی لهوهكردوه، دوانیوەڕۆی ئهمڕۆ سێشەممە بڕی 931 ملیار و 257 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی کانونی دوەمی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئاماژهی بهوهشكردوه، لەچوارچێوەی ئەو سیاسەتەی ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی فیدراڵ لە دژی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکات و ئەو کێشەو گیروگرفت و بیانوانەی مانگانە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بۆ موچەی هەرێمی کوردستان دروستی دەکات، بۆ موچەی مانگی کانونی دوەمی ئەمساڵ بڕی 36 ملیار و 360 ملیۆن و 876 هەزار دیناری لەکۆی تەمویلی موچە نەناردوە.
بهگوێرهی راگهیهندراوهكه، ئهو پارهیهی نههاتوه بریتییە لە شایستەی چەند مانگی ڕابردوی زیاتر لە هەشت هەزار خانەنشینی سەربازی و شارستانی کە لەساڵی ڕابردودا خانەنشینکراون و دوای پەسەندکردن و تەواوکردنی دۆسیەکانیان لە مانگی کانونی دوەم داخڵی لیستی موچە کراونەتەوە.
وهزارهتی دارایی و ئابوری دهڵێت، ئەو خانەنشینانەی کە لەمانگی یەکی ئهمساڵدا داخڵی لیستی موچە کرابونەوەو پێویست بو چەند مووچەیەک پێکەوە وەرگرن، لەبەغداوە تەنها یەک موچەیان بۆ هاتوە کە موچەی مانگی یەکی ئەمساڵە.
رونیشیكردوهتهوه، "تیمەکانمان لەسەر هێڵن و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە پەیوەندی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەو خەرجکردنەوەی ئەو شایستانە لە نزیکترین کاتدا".
