مەسرور بارزانی داشكاندنی بۆ پارهی كارهبا راگهیاند
مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ههرێمی كوردستان، بڕیاریدا به داشکاندنی 20%ـی بۆ پارەی کارەبا ئهگهر هاوڵاتیان لهڕێگهی ئی-پسوڵهوه پاره بدهن و ڕاشیگەیاند، تاوەکو هاوینی ئەمساڵ تەواوی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
مەسرور بارزانی له ڕێوڕهسمی ڕاگهیاندنی پڕۆژهی "ئی پسووله" (E-Psule)، ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تاوەکو 30 ڕۆژی داهاتو، هەر كهسێك لە ڕێگەی خزمەتگوزاریی ئی-پسوڵەوە پارەی کارەبا بدات، 20% داشکاندنی بۆ دەکرێت، تهواوی پرۆژهی ڕوناکیش کە بڕیاربو کۆتایی 2026 تەواو بێت، لە هاوینی ئەمساڵدا کارەکانی کۆتاییدێت.
وتیشی، "پڕۆژەی ڕوناکی کە لەسەر بنەمای بڕی بەکارهێنان کاردەکات، توانراوە لە ماوەیەکی کەمدا کارەبای بەردەوام بۆ زۆرینەی ناوچەکان دابینبکات، بەهۆی ساردیی زستان و زیادبونی بەکارهێنان، تێچوی سەر هاوڵاتییان بەرزبوەتەوە و هیچ بڕە پارەیەک یاخود گۆڕانکاریی لە نرخدا نەکراوە".
