تورکیا بەڵێن دەدات بەم نزیکانە پەکەکە لە عێراق لەناو ببات
هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، دوای سوریا، ده‌ستیان به‌تاڵ ده‌بێت بۆ بونی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له عێراق و داواشیكرد، حكومه‌تی عێراق بڕیاری ژیرانه له‌وباره‌یه‌وه بده‌ن.
هاكان فیدان له میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا تەلەفزیۆنییدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە رایگه‌یاند، "رێڕه‌وێكی عێراق له‌دوای سوریاوه هه‌یه سه‌باره‌ت به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، هیوادارین ئه‌وانیش به‌هۆش خۆیان بێنه‌وه".
وتیشی، "دوای ته‌واوبون و له‌ناوبردنی باڵی سوریای په‌كه‌كه، باڵی عێراقی په‌كه‌كه‌ش هه‌یه، هیوادارین حكومه‌تی عێراقیش سود له له ئه‌زمونی سوریا وه‌ربگرێت و بڕیارێكی ژیرانه‌تر بده‌ن".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "عێراق خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكی سه‌روه‌ریه و ده‌بێت هه‌ژمونی به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی خۆیدا هه‌بێت، به‌ڵام پێده‌چێت حكومه‌تی عێراق له‌ئێستادا حساباتی ناوخۆیی دیكه‌ی هه‌بێت".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ناتوانرێت ڕێگە بە بەردەوامبونی پەکەکە بەتایبەت لە شنگالدا بدرێت، دانپێدانانی عێراق بە کێشەی پەکەکە زۆرجار لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردودا قسە بوە، بەڵام گفتوگۆکان لە بەغدا لە سەردەمی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق جددیتر بون".
هاکان فیدان وتیشی، "ئارگومێنتی ئێمە هەمیشە ئەمە بوە: پەکەکە ڕێکخراوێکە کە دژی تورکیا دامەزراوە، بەڵام هیچ خاکێک لەناو تورکیادا داگیرناکات، لە عێراق بەپێچەوانەوە زەوییەکی بەرفراوانی کۆنتڕۆڵکردوە".
وەزیری دەرەوەی توركیا ده‌ڵێت، "عێراق خاوەنی توانایەکی گه‌وره‌یه بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەکەکە، ناوچەی شنگال لەلایەن هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی گەمارۆدراوە و ده‌توانرێت له‌وباره‌یه‌وه هاوكاری هێزه‌كانی توركیا بن".
هاکان فیدان رونیكرده‌وه، "نزیکەی 20 کۆبونەوەی لەگەڵ فالح فه‌یاز، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كردوه كه تایبه‌ت بوه له‌وه‌ی هەماهەنگی بكه‌ن بۆ هێرشی سه‌ر شه‌نگال، پێشنیازەکە بریتی بوە لە پێشڕەویکردنی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی لەسەر زەوی لەکاتێکدا ئێمە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی ئەنجامدەدەین، ئەوە دو یان سێ ڕۆژی دەوێت؛ ئەوە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی زۆر سادەیە".
