ئێران داوا لە واشنتۆن دەکات بڕیارێکی سەربەخۆ بدات و پەرۆشیی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دووپات دەکاتەوە
ئەمڕۆ سێشەممە،وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،جەختی کردەوە کە تاران پەرۆشە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە گەرەنتی هەڵگرتنی سزاکان بکات.
بەقائی لە راگەیەندراوێکدا،کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە ، تیایدا ڕوونیکردۆتەوە : کە پێویستە واشنتن بە سەربەخۆیی مامەڵە بکات و دوور بکەوێتەوە لەو فشارانەی زیان بە ناوچەکە و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەگەیەنن،هەروەک ئاماژەی بەوە کردوە : کە بە جیدی کار دەکەن و پەرۆشن بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان کە هەڵگرتنی سزاکان مسۆگەر بکات.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: یەکێک لە کێشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ناوچەکەدا، پاشکۆیەتییەتی بۆ داواکارییەکانی قەوارەی زایۆنی.
هەروەک وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردۆتەوە کە: ئێران هێشتا پابەندە بە دیپلۆماسی بە مەبەستی دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی،لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئەزموونە نەرێنییەکانی ڕابردوو.
