کاره‌بای راپه‌ڕین لیژنه‌یه‌ك له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی كارمه‌ندێكی كاره‌با پێكده‌هێنێت
كاره‌بای راپه‌ڕین له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌و كارمه‌نده‌ی كاره‌با له‌باره‌ی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له پڕۆژه‌ی روناكی بۆ هاوبه‌شانی كاره‌با هاتۆته‌وه له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت، لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته پێكده‌هێنرێت. ره‌تیشیده‌كاته‌وه كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو ئه‌و كارمه‌نده بدرێته دادگا.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین، ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه، له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وتی، فەرمانبەرێکی کارەبا دوێنێ لێدوانی بۆ چەند کەناڵێک داوە لەسەر ئەو پارەیەی لەپڕۆژەی ڕوناکی بۆ هاوبەشانی کارەبا هاتۆتەوە، گوایە لەسەر ئەو لێدوانە سزای یاسایی دراوە، کۆمەڵێک پەیج و کەسایەتی لەسۆشیال میدیا کەوتونە قسەکردن لەسەر ئەو بابه‌تەو خەریکە ئەو بابەته بەئاقارێکی دیکەدا دەبەن.
وتوشیه‌تی، ئێمە پێمان وایە لەو بابەتدا هەڵەتێگەیشتنێک لەڕایگشتیدا پەیدابوە، بۆ ئەم مەبەستە لەچەند خاڵێکدا ئەم بەرچاوڕو نییە دەدەین بەهاوڵاتیان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئەمڕۆ ئەو فەرمانبەرە بانگکراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی، بەمەبەستی لێكتێگەیشتن لەو بابەتەو هۆکاری ئەو لێدوانەی چی بوە؟ پێی وتراوە کە وەک ڕێکاری کارگێڕی و یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەران لیژنەیەک لەسەر ئەو بابەتە پێکدەهێنرێت و پێویستە تۆش ئەو بەڵگانەت ئامادە بکەیت کە لێدوانت لەسەر داون تاوەکو لێکۆڵینەوە لەڕاستی و دروستی بابەتەکە بکرێت، ئەگەر ڕاست بێت کەسی کەمتەرخەم سزای یاسایی وەربگرێت، لیژنەکەش بەئامادەبونی نوێنەری داواکاری گشتی دەبێت.
كاره‌بای راپه‌ڕین ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، وەک ئەوەی کە بڵاوکراوەتە کە ڕۆژی یەکشەممە دەدرێتە دادگا، هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە، چونکە تائێستا لیژنە پێک نەهێنراوەو ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنەش دەرنەچوە تا بڕیار بدرێت بدرێتە دادگا یان کۆتایی بەبابەتەکە بهێنرێت.
