قەبانچی: ڕۆژی ڤالانتاین پیلانێکی خراپەکاری بیانییە بۆ بەلاڕێدا بردنی گەنجان
سەید سەدرەدین قەبانچی،ئەمڕۆ هەینی، پێشنوێژی شاری نەجەف، ڤالانتاینی بە "بۆنەیەکی خراپەکار و پیلانێکی بیانی بۆ بەلاڕێدابردنی گەنجان" وەسفکرد، هەروەها بە نوێنەرایەتی ئایدۆلۆژیایەکی دوژمنایەتی ئایینە خواردییەکانی زانی.
قەبانچی لە وتاری هەینیدا کەلەلایەن موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کرا، قەبانچی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم بۆنەیە "ڕێزگرتن لە قەشەیەکی لادەر" بەرجەستە دەکات، هۆشداریشیدا لە "هەوڵدان بۆ دوورخستنەوەی گەنجان لە بەها ئایینییەکان، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان".
بانگەوازیشی کرد بۆ بەهەلوەرگرتنی مانگی پیرۆز بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی ناخ وپتەوکردنی پابەندبوونی ئایینی،داوایشی لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد ڕێز لەپیرۆزی مانگی ڕەمەزان بگرن، جەختیشی لەپێویستی ڕووبەرووبوونەوەی پیلانەکان کردەوە، کەوەکو خۆی دەڵێت ئامانجیان بەلاڕێدابردنی گەنجانە لەم مانگە مەزنەدا.
