وەزیری دەرەوە: پرسی کاندیدکردنی مالیکی بابەتێکی ناوخۆییەو جیددی مامەڵە لەگەڵ پەیامەکانی ئەمریکا دەکەین
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت پرسی کاندیدکردنی مالیکی بابەتێکی ناوخۆییەو جیددی مامەڵە لەگەڵ پەیامەکانی ئەمریکا دەکەین.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشیی میونشن، بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە"بەغدا پێویستی بە هاوکاریی دارایی زیاترە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەی زیندانیانی داعش کە دەگوازرێنەوە عێراق".
وتیشی پرۆسەی گواستنەوەی ئەندامە دەستگیرکراوەکانی رێکخراوی داعش، لە زیندانەکانی سووریاوە بۆ عێراق بەردەوامە و لەگەڵ چەند وڵاتێک لە گفتوگۆداین بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا هاووڵاتییەکەنیان رادەست بکەیەنەوە.
هۆشداریشیدا لەوەی، لەم دواییانەدا جموجووڵی چەکدارانی رێکخراوی داعش لە سووریا لە زیادی کردووەتەوە.
لە بارەی دۆخی سیاسیی ناوخۆی عێراق و پەیامەکانی ئەمریکا، فوئاد حوسێن گوتی" هەرچەندە بەغدا بە جیددی مامەڵە لەگەڵ پەیامەکانی ئەمریکا دەکات، بەڵام پرسی کاندیدکردنی نووری مالیکی، بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بابەتێکی ناوخۆییە".
