وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: ترەمپ ڕازی دەبێت بە دیداری خامنەیی ئەگەر ئارەزوی خۆی ڕابگەیەنێت
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا "ئامادەیە چاوی بە هەر کەسێک بکەوێت"، تەنانەت ئەگەر عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران بێت، ئەوەش لە لوتکەی قەیرانی نێوان هەردو وڵاتدا.
مارکۆ ڕۆبیۆ، ڕۆژی شەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "بڵومبێرگ" ڕایگەیاند، "بە ڕاشکاوی من تەواو دڵنیام لەوەی بڵێم ئەگەر ڕێبەری ئێران بەیانی ئارەزوی خۆی بۆ دیداری ترەمپ ڕابگەیەنێت، سەرۆكی ئەمریكا ڕازی دەبێت چاوی پێی بکەوێت".
وەزیرە ئەمریکییەکە بەردەوام بو و وتی، "نەک لەبەر ئەوەی ترەمپ لەگەڵ ڕێبەردا هاوڕایە، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئەو پێی وایە ئەمە ڕێگەی چارەسەرکردنی کێشەکانە لە جیهاندا". وتیشی کە سەرۆکی ئەمریکا "دیدارێكی لەو شێوەیە بە پاشەکشە و سازش دانانێت".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی بەوەشكردوە، "بە هەمان شێوە سەرۆک بەنیازی گەشتکردنە بۆ پەکین، و پێشتریش یەک جار چاوی بە شی جین پینگ، سەرۆکی چین کەوتوە".
