وەزارەتی پەروەردە ڕەزامەندی دا لەسەر دووبارە کردنەوەی قوتابخانە ئێوارانە حکومییەکان
وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیاریدا بە دووبارە کردنەوەی قوتابخانە ئێوارانە حکومییەکان، ئەوەش بەپێی پێویستیی هەر بەڕێوەبەرایەتییەک.
وەزارەت لە راگەیندراوێكدا کە دەست ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "لە سێ پارێزگای نەینەوا، بابیل و نەجەفی ئەشرەف، بەشە پەروەردەییەکان لە شارەکانی (زمار، کەفل، حەیدەرییە) پەرەیان پێدراوە و دامەزراون، بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ گەیشتنی قوتابیان و مراجعەکاران بە سەنتەرە پەروەردەییەکان و کەمکردنەوەی جەنجاڵی لەسەر بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان، لەگەڵ مسۆگەرکردنی ژینگەیەکی فێرکاریی هاندەر و خزمەتگوزارییەکی کوالێتی بەرز." ئەم بڕیارەش لە کاتی کۆبوونەوەی خولیی دەستەی ڕای کە ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری پەروەردە بەوەکالەت بەڕێوەچوو، درا.
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووهكه: "دەستەی ڕای بڕیاریدا بە دووبارە کردنەوەی قوتابخانە ئێوارانە حکومییەکان بەپێی پێویستیی هەر بەڕێوەبەرایەتییەک، هەروەها بەدواداچوون بۆ دۆخی لێژنەی سەرپەرشتیاری لە تورکیا لە ڕێگەی پێکهێنانی لێژنەیەکی تەکنیکی بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە و وەزارەتی پەروەردەی تورکیا، جگە لە تاوتوێکردنی کۆمەڵێک تەوەری کارگێڕی و تەکنیکی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان، وەک بەشێک لە هەنگاوەکانی بەهێزکردنی ئەدای پەروەردەیی و باشترکردنی کوالێتی کار لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق."
