حکومەت: ئەنجامەکانی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی پاڵنەرن بۆ زیادکردنی هەوڵەکان لە ساڵانی داهاتوودا
ئەمڕۆ یەکشەممە حکومەتی عێراق بەیاننامەیەکی سەبارەت بە ئەنجامی پێوەرەکانی تێڕوانینی گەندەڵی بڵاوکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیندراوێكدا کە دەست ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "ئەنجامەکانی پێوەری تێگەیشتن لە گەندەڵی کە لە ١٠ی شوباتی ٢٠٢٦ لەلایەن ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتییەوە بڵاوکراوەتەوە، نیشانی دەدات کە عێراق پێشکەوتنێکی گرنگ و بەرچاو لە ڕیزبەندی وڵاتان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بەدەستهێناوە. ئەمەش بەرجەستەکردنی پابەندی نەگۆڕی حکومەت و بەشداری هەموو دامەزراوە گشتییەکانە بەرەو چەسپاندنی پرەنسیپەکانی شەفافیەت و دەسپاکی و حوکمڕانی کەرتی گشتی."
هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە: "ئەم باشتربوونە بە ئاماژەیەکی ئەرێنی دادەنرێت بۆ بوونی ئیرادەیەک بۆ چەسپاندنی پرەنسیپەکانی شەفافیەت و لێپرسینەوە و بەهێزکردنی متمانە بە دامەزراوە گشتییەکان، و جێبەجێکردنی ئەو پێداویستییانەی کە پەیوەستن بە کایەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و سنووردارکردنی."
لهراگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: "ئەم پێشکەوتنە لە ڕیزبەندی نێودەوڵەتیدا، ساڵ لە دوای ساڵ، لە ئەنجامی ئەو هەوڵە گشتگیرانە دێت کە حکومەت ڕێبەرایەتی کردووە و لە ڕێگەی پەیڕەوکردنی چەند ئەولەوییەتێک لە بەرنامەی حکومەتەکەیدا، کە دیارترینیان بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە، لەگەڵ پەرۆشی بۆ دابینکردنی پاڵپشتی بۆ دەزگاکانی چاودێری و بەردەوامبوونی چاکسازی لە چەندین لایەنەوە، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی دەسپاکی لە هەموو دامەزراوە حکومییەکاندا."
حکومەت لە راگەیندراوێكدا دووپاتی کردەوە کە "ئەم ئەنجامانە هاندەرن بۆ زیادکردنی هەوڵەکان بۆ ساڵانی داهاتوو بە مەبەستی پاراستن و پەرەپێدانیان"، هەروەها دەستخۆشی لە ڕۆڵی دامەزراوە گشتییەکان کرد، هەر یەکە و بەپێی پسپۆڕی خۆی، کە بەشداربوون لە بەدیهێنانی ئەم ئەنجامانەدا.
