هاوشێوەی چوارچێوهی هەماهەنگی، چاوەڕوان دەکرێت "ئەنجومەنی سیاسی کورد" پێکبهێنرێت
گۆڕەپانی سیاسی کورد شاهیدی چالاکییەکی بەرچاوە بە ئامانجی یەکخستنی هەڵوێستەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵە جدییەکان بۆ تێپەڕاندنی ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی كاندیدی سهرۆك كۆمار، هەروەها دامەزراندنی "ئەنجومەنی سیاسی کورد" بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانی.
هەنگاوی کورد بەرەو پێکهێنانی ئەنجومەنێکی سایسی لە تێگەیشتنێکی سیاسییەوە سەرچاوە دەگرێت بۆ مامهڵهكردن لهگهڵ بهغدا بە دیدێکی هاوبەشەوە، ئەو دیدە بۆ چارەسەرکردنی پرسە مشتومڕاوییەکانە لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی و بەرزکردنەوەی سەقامگیری سیاسی.
مههدی عەبدولکەریم، كادیری باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان له بهغدا به كهناڵی سۆمهریه-ی راگهیاند، "کۆبونەوەکەی نێوان سەرکردەکانی پارتی و یهكێتی لەڕادەبەدەر گرنگ بو، هەروەها لەسەر چەند میکانیزمێک ڕێککەوتن کرا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، لهوانه پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ههڵبژاردنی كاندیدی سهرۆك كۆماری عێراق، ئەوە جگە لەوەی بەدواداچون بۆ ئهنجومهنێكی سیاسی كه بەم نزیکانە ڕادەگەیەنرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئامانج لەو ڕێبازە یەکخستنی دیدگای لایەنە کوردستانییەکانە بۆ ئهوهی بە دیدگایەکی هاوبەشەوە بچنە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هەموان بکات".
ئهو كادیرهی پارتی رونیكردهوه، "میکانیزمەکانی گفتوگۆ له ئایندهیهكی نزیكدا دهگاته لوتکە، بۆ ئەوەی بە فەرمی ڕێککەوتنەکە واژۆ بكرێت"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "گفتوگۆکانی ئێستا پێشکەوتنی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە، چاوەڕێی پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجامەکان دەکەن بۆ ئەوەی ببنە ڕێککەوتنێکی یاسایی پابەندکەر".
