بەڵگەنامە... سەرۆک پەرلەمان پرسیاری دادگای فیدراڵی دەکات سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی سەرۆک کۆمار
هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراقه‌وه داوای "تەفسیر" لە دادگای فیدڕاڵی دەكات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌واوبونی واده‌ی ده‌ستوری بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
هەیبەت حەلبوسی له نوسراوێكدا كه 12ی ئه‌م مانگه ئاڕاسته‌ی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقی كردوه داوا ده‌كات له‌باره‌ی ماددەی (72/دوەم/ب)ی دەستور تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ته‌فسیری پێبدرێت.
حەلبوسی له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، "سەرۆك كۆمار لە وادەی دیاریكراوی دەستوریدا هەڵنەبژێردراوە، ئەوەش بەهۆی تەواونەبونی ڕێژه‌یی یاسایی په‌رله‌مانتاران له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، سەرباری ئەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان سوربوە لەسەر ئەوەی ئەم پرسە دوانەخرێت".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان نوسیویه‌تی، "له‌به‌رئه‌وه‌ی پڕۆسەی سیاسی نەكەوێتە بۆشاییه‌وه و سەرپێچی دەستور نه‌كرێت، هەروەها بۆ ئەوەی حكومەتی ئایندە شەرعیەت لەدەستنەدات".
ماددەی (72/دوەم/ب)ی دەستوری عێراق تایبه‌ته به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق و تیایدا هاتوه، له‌دوای به‌ڕێوه‌چونی یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق پێویسته له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێردرێت.
