تره‌مپ: وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی به‌ڵێنی پێنج ملیار دۆلاریان به غه‌ززه‌دا
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی به‌ڵێنی زیاتر له پێنج ملیار دۆلاریاندا بۆ پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه مرۆییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی غه‌ززه.
دۆناڵد تره‌مپ له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، وڵاتانی ئه‌ندام هه‌زاران كارمه‌ندیان بۆ هێزی سه‌قامگیری كه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه فه‌رمانی پێكراوه و بۆ پۆلیسی ناوخۆیی له خاكی وێرانكراوی فه‌ڵه‌ستینیش ته‌رخانكردوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای خۆی بۆ حه‌ماس نوێكرده‌وه بۆئه‌وه‌ی بچێته قۆناغێكی چه‌كداماڵینی "ته‌واو و ده‌ستبه‌جێ"، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به بنه‌مای هه‌ر ڕێكخستنێكی ئه‌منی و سیاسی له كه‌رتی غه‌ززه وه‌سفكرد.
دۆناڵد تره‌مپ ده‌شڵێت، "جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی داماڵینی چه‌ك و جێگیركردنی هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی دو پایه‌ی سه‌ره‌كین له پلانی قۆناغی داهاتودا، بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ژینگه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت كه ڕێگه خۆش بكات بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سیاسی به‌رده‌وام".
