سەرۆک ئەرکانی ئێران بۆ ترەمپ: هەر هێرشێكی سەربازی دەبێتە وانەیهك
سەرکردە سەربازی و سیاسییەکانی ئێران ئهمڕۆ یەکشەممە هۆشداریی توندیان ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد و هەڕەشەکانی بە "بێباکانە" وەسف کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە هەر هێرشێكی سەربازی دژی تاران بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە روڕوبهڕو دەبێتەوە.
ئاژانسی تەسنیم-ی ئێرانی لە زاری عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆکی ئەركانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاندوە، لێدوانەکانی ترهمپ "نابەرپرسانەن"، دژایەتی نێوان زمانی هەڕەشەکان و بانگەوازی وتوێژی دهخهنه ژێر پرسیارهوه.
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئەگەر ترەمپ بە نیازی شەڕکردنە، بۆچی لە هەمان کاتدا باسی دانوستان دەکات؟، پێویستە ترەمپ بزانێت ئەگەر بچێتە ناو ڕوبەڕوبونەوەیەکەوە، ئەوا خۆی لە شەڕێکدا دەبینێتەوە کە دەبێتە وانەیەک بۆی و ئەنجامەکانی وا دەکات واز لە هەڕەشەکردن لە جیهاندا بهێنێت".
لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە ڕێگەی تەلەفزیۆنی دەوڵەتییەوە هۆشداریدا کە هەر هێرشێكی نوێی ئەمریکی بە وەڵامێکی یەکلاکەرەوە بەرەوڕو دەبێتەوە.
وتیشی، "گەلی ئێران شەڕیان ناوێت، بەڵام بە زۆر وەڵامی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی خۆیان دەدەنەوە"، لە درێژەی پەیامەکەیدا بۆ ترەمپ وتی، گسەربازانی ئەمریکی مەخەنە بەردەم شەڕێکی نەخوازراودا".
