خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر دێربی لە یوڤی بردەوە
لە خولی ئیتاڵیا و لە یارییەکی بەهێزدا ئینتەر میلان بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یۆڤانتۆسی بردەوە.
لە یاریی لوتکەی هەفتەی 25ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یۆڤانتۆسی کرد.
تایمی یەکەم، هەردوولا بە بەهێزی دەستیان پێکرد، بەڵام لە خولەکی 17 کامبیاسۆ بە هەڵە گۆڵێکی لەخۆیان تۆمارکرد و بووە هۆی پێشکەوتنی ئینتەر.
بەڵام لە خولەکی 26 کامبیاسۆ تۆڵەی هەڵەکەی کردەوە و گۆڵی یەکسانبوونی بۆ یوڤی تۆمارکرد، لەگەڵ ئەوەشدا یوڤی تووشی نەهامەتی هاتوو لە خولەکی 42 کالولو بە کارتی سور کرایە دەرەوەی یاریگا، نیوەی یەکەمیش بە یەکسانبوون کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، لە خولەکی 76 ئیسپۆزیتۆ ئینتەری پێشخستەوە، بەڵام لۆکاتێلی هەشت خولەک دواتر دووبارە ئەنجامەکەی بۆ یوڤی یەکسانکردەوە.
ئینتەر پشتەبەست بە کەمی یاریزانەکانی خانمە پیرەکە هەر باڵادەستبوو، بەمەش زیلینسکی لە
کۆتا خولەک گۆڵی بردنەوەی بۆ تۆمارکردن.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە سودی ئینتەر میلان کۆتاییهات و بەم ئەنجامە بە کۆکردنەوەی 61 خاڵ پێشەنگی بەهێزتر کرد، یوڤیش پلەی چوارەمە.
