ئاسايش: تۆمه‌تبارێكی دراوی ساخته له سلێمانی دوای روبه‌ڕوبونه‌وه به برینداری ده‌ستگیركرا
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئەندامێکی باندێكی ساغكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته له‌سلێمانی دوای ڕوبەڕوبونەوە بەبرینداری دەستگیرکرا.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی موتەڵع کەوتووه، وتی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر باندێکی ساغکردنەوەی دراوی تەزویر، بەدواداچون و چاودێری وردی ئەنجامدا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، دوای ئەوەی لە ٢٠٢٦/٢/١٦ ئەندامێکی باندەکە دێتە شاری سلێمانی بەمەبەستی ساغکردنەوەی بڕی (٤٠) هەزار دۆلاری ئەمریکی، بەگەیشتنی بۆ شاری سلێمانی هەوڵی دەستگیرکردنی دەدرێت لەلایەن هێزەکانی ئاسایش، بەڵام تۆمەتبار ئامادە نەبو خۆی ڕادەست بکات و دوای ڕوبەڕوبونەوە بەبرینداری دەستگیرکراو ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لەئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (٢٨١) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
