وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكان له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانمان جیاناكرێته‌وه
ئیسماعیل به‌قایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئه‌مڕۆ دوشەممە رایگه‌یاند، هەڵگرتنی گەمارۆکان "لە بەرژەوەندییەکانمان جیا ناکرێتەوە" و ده‌ڵێت، ئەو دەنگۆیانەی لە بارەی وردەکاریی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا بڵاودەبنەوە "بێ بنەمان".
ئیسماعیل به‌قایی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئاست و بڕی پیتاندن و ژمارەی ئەو سەنتەرفیوژانەی کە خاوەنیان دەبین، بابەتگەلێکن کە هێشتا وردەکارییەکانیان یەکلایی نەکراوه‌ته‌وه"
ئاماژەی بەوەشکردوە، "باشترین وەسف بۆ ئەو باسانە کە لە ئێکس و لە میدیاکاندا بڵاوده‌كرێنه‌وه، گریمانەیەکی بێ بنەما'یە".
به‌قایی ڕونیشیکردەوە، "لە میدیاکاندا باسی وردەکارییەکان ناکەین؛ ئەو وردەکاریانە لەناو ژوری دانوستاندا باس دەکرێن".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی ته‌واو رونه، "ئێران ئه‌ندامێكی پابه‌نده له په‌یماننامه‌ی نه‌هێشتنی چه‌كی ئه‌تۆمی و به‌رپرسیارێتی و مافه‌كانی خۆی قبوڵ كردوه".
ئه‌وه‌شی وت، "مافی ئێمە بەپێی مادەی چوارەمی پەیماننامەی بڵاونەکردنەوەی چەکی ئەتۆمی، بەکارهێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆمییە، کە پیتاندن بەشێکە لێی".
