كوردستان.. رێژەی زەکاتی پارەو خشڵ و سەرفیترەو فیدیەی دیاری كرا
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو و خشڵی ئافرەتانی بۆ ئەمساڵ دیاری كرد.
ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، ئهمڕۆ پێنجشهممه، له راگهیهندراوێكدا رێژەی زەکاتی پارەو سەرفیترەو فیدیەو زێڕو زیو و خشڵی ئافرەتانی بۆ ئەمساڵ راگهیاندوه.
بهپێی راگهیهندراوهكه پوختەی فەتواکەو رێژەو ئەندازەی دیاریکراو بهمشێوهیهیه:
١- نيسابى (زەکاتی پارە) بۆ ئەمساڵ بریتییە لە: (٣) ملیون دیناری عێراقی. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە پارەی هەبو، ساڵیشی بەسەردا تێپەڕی، واجبە زەکاتی لە سەدا دو و نیو(2.5 %)ی لێ بدات، واتە لە (یەک) ملیۆن (٢٥) هەزار دینار، لە (یەک) دەفتەر دۆلار (٢٥٠ دۆلار).
٢- نیسابی (زەکاتی زیو) بریتییە لە (٢٠٠) دیرهەم، کە دەکاتە (١٤٠) مسقاڵ. هەر موسڵمانێک ئەو بڕە زیوەی هەبو، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە لە سەدا دو و نیو (2.5 %) زەکاتی لێ بدات.
٣- نیسابی (زەکاتی زێڕ) بریتییە لە (٢٠) مسقاڵ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە (نیو) مسقاڵی لێ بدرێت، ئەگەر (٤٠) مسقاڵ بو، (یەک) مسقاڵ واجبە.
٤- نیسابی (زەکاتی خشڵ)ی حەڵاڵی ئافرەتان کە بۆ خۆیان بەکاری بهێنن و تیجارەتی پێوە نەکەن بریتییە (٢٠٠) دوسەد مسقاڵ زێڕ، ئەگەر ساڵی بەسەردا تێپەڕی، واجبە لەسەدا دو و نیوی(2.5 %) لێ بدات.
٥- زەکاتی (سەرفیترە) بۆ ئەمساڵ، ئەگەر بە (پارە) بو، بریتییە لە (٣٠٠٠) سێ هەزار دیناری عێراقی.
٦- (فیدیە)ی بەڕۆژو نەبون بۆ ئەمساڵ (بۆ ئەوانەی عوزری شەرعییان هەیە) ئەگەر بە (پارە) بو، بریتییە لە (٣٠٠٠) سێ هەزار دیناری عێراقی.
